نهخۆشی خهمۆکی
لهم وتارهدا، باس له نهخۆشی خهمۆکی و
نیشانهکانی دهکهین، تا ئهگهر ههستت کرد نهخۆشییهکی دهروونی لهمجۆرهت ههیه به شێوهیهکی زانستی مامهڵهی لهگهڵ بکهن له ڕێگهی پزیشکی پسپۆڕهوه.
خهمۆکی یەکێکە لەنەخۆشیە دهروونییه باوەکان کە
ڕیژەیەکی زۆر لەخەڵکی هەیانە. نەخۆشی خەمۆکی چەندین جۆری هەیە دەتوانین بیانکەین بە دوو بەشی سەرەکیەوە:
• نەخۆشی خەمۆکی گەورە (Major Depressive Disorder).
• نەخۆشی خەمۆکی درێژخایەن (dysthymia).
نیشانەی سەرەکی ئەمجۆرە نەخۆشییە بریتییە لە دڵتەنگی و نەمانی حەز و خولیا و ئارەزوو بۆ ژیان.
توشبون بە نەخۆشی خەمۆکی گەورە:
• توشی هەموو قۆناغەکانی تەمەنی مرۆڤ دەبێت، ڕێژەکەی لەگەڵ
هەڵکشانی تەمەندا زیاد دەکات. تەنانەت منداڵانی تەمەن بچوکی پێش چونە قوتابخانە توشی خەمۆکی دەبن.
• ڕێژەکەی لەڕەگەزی مێدا دوو هێندەی ڕەگەزی نێرە.
• ڕێژەی خەمۆکی لە وڵاتێکی وەکو ئەمریکا لەناو گەوراندا زیاترە لە (%٦) و لەکوردستانیش دەگاتە لە (%٤).
نیشانەکانی نەخۆشی خەمۆکی گەورە:
1• دڵتەنگی و دڵتوندی: نەخۆش لە ناخەوە هەستی پێدەکات، بۆ نمونە نەخۆش دەڵێت “زۆر دڵم توندە”، یان “خەریکە دڵم دەتەقێت”.
2• کەمبوونەوە یاخود نەمانی حەز و خولیاکان کە پێشتر هەیبووە: بۆ
نمونە پێشتر ئارەزوی لەگەڕان و چونە دەرەوە بووە، کاتێک توشی ئەم نەخۆشییەدەبێت حەزی لە گەڕان و چوونە دەرەوە نامێنێت، هەروەها ئارەزوی سێسکی دادەبەزێت.
3• تێکچوونی خەو: زۆربەی کات نەخۆشەکە خەوی کەمدەبێتەوە
کەدەبێتە هۆی ئەوەی تێرخەونەبێت. هەندێک نەخۆشیش بە پێچەوانەوە خەویان زۆر دەبێت و لە رێژەی ئاسایی خەو زیاتر دەخەون.
4• تێکچوونی ئارەزووی خواردن یان کێش: زۆربەی نەخۆشەکان
ئارەزوویان بۆ خواردن نامێنێت یان کێشیان دادەبەزێت. هەندێک نەخۆش نیشانەکەیان پێچەوانە دەبێتەوە ئارەزووی خواردن و کێشیان زیاد دەکات.
5• تێکچونی جوڵەی جەستە: زۆربەی کات نەخۆش جوڵەی لاشەی کەمدەبێتەوە، هەندێکجاریش زۆر زیاد دەکات بە رادەیەک وەک ئەوەی لە کوردەواریدا پێیدەوترێت ماخۆلانییەتی.
6• بوونی بیرکردنەوەی دووبارە و زۆر دەربارەی مردن و خۆکوژی،
یان بوونی حەزی خۆکوژی لای نەخۆش، بەشێکیش لەم نەخۆشانە هەوڵی خۆکوژی دەدەن.
7• بێهێزی لاشە و نەمانی وزە و هێز: نەخۆش بە بەردەوامی هەست بە شەکەتی و ماندوبوون دەکات و توانای ئەنجامدانی کارە رۆتینە
رۆژانەییەکانی کەمدەبێتەوە، بەشێوەیەک زۆربەی کات لەناو جێگەدایە بەبێئەوەی بخەوێت یان پاڵدەکەوێت.
8• هەستی خۆبەکەمزانین و هەستکردن بەتاوان: نەخۆش خۆی بە
کەسێکی بێنرخ دێتە بەرچاو و سەرزەنشتی خۆی دەکات. هەروەها خۆی بە تاوانبار و گوناهبار دەزانێت و هەڵەیەکی بچوکی ژیان دەکاتە گوناهێکی گەورە لەسەرخۆی و بەدەوام بیری لێدەکاتەوە.
9• کەمبوونەوی سەرنج و لاوازی تەرکیز: نەخۆش زۆرجار ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە توشی لەبیرچونەوە بووە، دەڵێت “شتم لەبیر دەچێتەوە”, “زۆر تەرکیزم نەماوە، نازانم شتەکانم لە کوێن.
دەستنیشانکردنی نەخۆشی خەمۆکی گەورە:
• نەخۆش دەبێت بەلای کەمەوە پێنج نیشانەی لە نۆ نیشانە سەرەکییەکان هەبێت. یەکێک لەو پێنج نیشانەش دەبێت یەکێک لە نیشانەی یەکەم (دڵتەنگی) یان دووەمی (کەمبوونەوە یاخود نەمانی حەزو خولیاکان) هەبێت.
• بۆ ماوەی دوو هەفتە بە بەردەوامی و بە نزیکەیی هەموو رۆژێک نیشانەکانی هەبێت. واتە ٢ هەفتە بەردەوام سکاڵای ئەو نیشانانەی هەبێت.
• ئەو نیشانانە ببنە هۆی بێزارکردنی و کەمکردنەوەی تواناکانی لە کاروپیشەکەیدا، کاری کردبێتە سەر تێکەڵبوون و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان.
• نەخۆش دەستنیشان نەکرابێت بە نەخۆشی تری دەروونی وەکو شیزۆفرینیا یان نەخۆشی وەهم، لەم کاتانەدا دەگونجێت نتشانەکان هی نەخۆشیەکەی تربن نەک خەمۆکی.
1- بەکارهێنانی دەرمانی دژە خەمۆکی Antidepressants بە مەرجێک پزیشکی دەروونی بینوسیت .
2- چارەسەر کردن بە کارەبا (Electroconvulsive Therapy – ECT) بۆ ئەو کەسانەی کە دەرمان سوودی نییە.
3- دوای دەرکەوتنی نیشانەکان و هەستپێ کردنی ڕاستەوخۆ سەردانی پسپۆڕی دەروونی بکە.
4- ئەنجامدانی وەرزش .
5- تێکەڵ بوون لەگەڵ خەڵکی .
6- دورکەوتنەوە لە خواردنەوە کهولییەکان .
7- دوورکەوتنەوە لە گوێگرتن لە گۆرانی و میوزیکی خەمبارانە .
http://dominicktroj55555.tribunablog.com/-10361615
http://trentonrolh44454.blogzet.com/-10811630
http://jaredqokg34444.suomiblog.com/-11328721
http://rowaneczu99999.tblogz.com/-10894272
http://garrettnnkg44444.shotblogs.com/-10127141
http://rowanoomh44444.mybjjblog.com/-11018739
http://zaneedav09909.isblog.net/-13517045
http://jaredpnje34444.uzblog.net/-10955316
http://zandernpni44444.canariblogs.com/-11892280
http://elliottdzws88877.blogdon.net/-12851375
http://johnathanspmh44444.blogdigy.com/-10396416
http://holdenjqjy62616.blogkoo.com/-15445028
http://jeffreyacav06899.alltdesign.com/-16512531
http://zanezwup88888.amoblog.com/-17873537
http://claytonflkd16678.total-blog.com/-21244011